Following statements by Ali Khamenei, the leader of the Islamic Republic of Iran, in connection with the Persian language, the Ministry of Education is seeking the elaboration of a new plan for the further expansion of non-Persian children. Based on the plan announced by the deputy education director of the Iranian government, the children of the nations of Kurdistan, Luristan, Azerbaijan, Arabs, Turkmen and other nations will test the fluency of the Persian language.
The deputy director of education said that he will test Farsi Dani's language test for children's mental / physical health assessment. This means that the children of Kurd, Azeri, Arab, Baluch and ... who have mastered their native and native languages and have no knowledge of the Persian language, will be treated as a patient.
KMMK:
دوابه‌دوای وته‌كانی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له باره‌ی زمانی فارسیه‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێدایه بۆ زیاتر پاکتاو کردنی ئه‌و منداڵانه‌ی فارس نین. به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاندووه، منداڵانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی كورد، لۆڕ، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، توركمان و نه‌ته‌وه‌كانی تر پێویسته تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریکردنی ئاستی زمانی فارسیان بۆبكرێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسی له‌وه‌كردووه كه تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریکردنی ئاستی زمانی فارسی بە پشكنینی هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستی ده‌رونی/ جه‌سته‌یی زیاد ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه ئه‌و منداڵه كورد و عه‌ره‌ب و به‌لوچ و … كه له ماڵه‌وه فێری زمانی زگماكی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بوون و فارسی نازانن، به نه‌خۆش داده‌نرێن.
ئه‌و ووتانه و ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه، جگه له فاشیزم و بەربەرییەتێکی ئاشکرا هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی نییه و ده‌ریده‌خا كه سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئێران له هه‌وڵی پاکتاوکردنی هەرە زیاتر و ئاسمیلاسیۆنی زمان و كولتووری نه‌ته‌وه‌كانی بن ده‌ستی خۆی دایە. ئه‌و جۆرە بیركردنهوانە ره‌گی له فاشیزمێكدا داكوتاوه كه فره‌ره‌نگی لە زمانی نەتەوەیی وه‌ك نه‌خۆشی و شتێکی جێگای مەترسی ده‌بینێت و له هه‌وڵدان دایه به زه‌بری هێز ی(قوە قهریە)، دامه‌زراوه سەرکوتکەرەکان، بە پهروهردهكردنێکی تایبەت، كۆمهڵگاکان و نه‌ته‌وه‌كانی تر له ناو ببات و نەتەوە و زمان و كلتوری دیاریكراوی خۆی درووست بكات.
ئه‌و جۆره بۆچوونانە سیاسه‌ته‌كانی ئاڵمانی نازی به بیردێننه‌وه، كه له هه‌وڵدابوو كۆمهڵگایەی ته‌واو «ژێرمەن» درووست بكا و نه‌ته‌وه‌كانی تر كۆمه‌ڵكوژ بكات، ئه‌و فاشیزمه‌ی لە كوشتاری شه‌ش ملیۆن جوله‌كه و كوژرانی ملیۆنان مرۆڤی له ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی لێكهوتهوه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و جۆره تێڕوانینانە و بڕیاردانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و كرداره به پێشێلكردنی ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤ و شكۆی مرۆڤه‌كان ده‌زانێت، پێشێلكردنی ئه‌و مافه‌ی كه دانی به‌وه‌دا ناوه کە سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان سەرەڕای جیاوازی له زمان، نه‌ته‌وه، ره‌نگی پێست و ره‌گه‌ز و… یه‌كسانن و پێویسته کە هەموو بەقەد یەک له‌و مافه گه‌ردونیانه‌ی مرۆڤ، كه به فه‌رمی ناسێنراون بەشدار بن.
حكومه‌تی ئێران له بری هه‌نگاونان بۆ فره زمانكردنی سیسته‌می په‌روه‌رده، نه‌زانینی زمانی فارسی منداڵانی نافارس وه‌ك نه‌خۆشی جه‌سته‌یی/ده‌رونی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ئه‌مه‌ش جیا له راگه‌یاندنی شه‌ڕ له دژی نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان، به‌لوچستان و ئازه‌ربایجان و… هیچ مانایەکی تری نییە، بۆیه‌ش ئەرکی هەرە گرینگە و پێویستە بۆ ئەو نه‌ته‌وانه و ئازادیخوازان، كه به هاوئاهه‌نگی و له به‌ره‌یه‌كدا و پێكه‌وه دژی ئه‌و سیاسه‌ته فاشیستیه هه‌نگاو بنێن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
No comments:
Post a Comment