سه‌ده‌ی بیسته‌م نه‌ك هه‌ر به‌هۆی دوو شه‌ڕی خوێنانی جیهانیه‌وه و چه‌ندین شه‌ڕی ناوچه‌یه ماڵ‌وێران كه‌ر بووه هۆی كوژرانی به ملیۆنان مرۆڤ، به‌ڵكوو سه‌ده‌یه‌كیش بوو كه چه‌ند كۆمه‌ڵكوژیه و رهشهكوژیهكی گه‌وره‌شی تێدا تۆمار كرا.
له یه‌كه‌م رهشهكوژیهكانی ئه‌م سه‌ده‌یه له‌ناوبردنی 500 هه‌زار بۆ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار ئهرمنیه له سه‌ر ده‌ستی ئیمپراتۆری عۆسمانی له ساڵه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا.
ئه‌وه‌ی ئهرمنیهكان پێده‌ڵێن "تاوانی گه‌وره" و هه‌ندێكیش دواتر له ژێر كاریگه‌ری كوشتاری جوله‌كه‌كان به هۆلۆكۆستی ئه‌رمه‌نیه‌كان ناوزه‌دیان كرد له نێوان ساڵانی 1915 بۆ 1917 له ئیمپراتۆری عوسمانی روویدا و به هۆیه‌وه لانی كه‌م نیو ملیۆن ئه‌رمه‌نی بوونه قوربانی و به هه‌زاران كه‌سیشیان ناچار به كۆچی زۆره‌ملێ له زێدی خۆیان كران.
له‌ئێستادا حكومه‌تی ئهرمهسنتان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه وه‌ك كۆمه‌ڵكوژیه‌ك له ئاستی جیهاندا بناسێنێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی توركیا وه‌ك میراتگری ئیمپراتۆری عوسمانی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ژێر باری به‌رپرسیاره‌تی یاسایی ئه‌و تاوانه، نكۆڵی لێده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه شتێك بوونی نه‌بووه به ناو قڕكردن و له‌ناوبردنی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی ئه‌رمه‌نیه‌كان و له ساڵانی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مدا به‌هه‌زاران توركیش بوونه قوربانی.
شۆڤێنیزمی تازه‌پێگه‌یشتووی توركی له‌و سه‌رده‌مه و هه‌ستی ئایینی ئیمپراتۆری عوسمانی وه‌ك دوو پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌نجامدانی راگواستن و كوشتاری ئه‌رمه‌نیه‌كان لێكده‌درێنه‌وه و له رووی هه‌ڵبژاردنی كاتیشه‌وه شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م كه دنیا له پێكدادان و پشێویه‌كی گه‌وره‌وه گلابوو، به گونجاوترین كات داده‌نرا بۆ باڵه توندرشهوهكانی ناو ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانیان بۆ رهشهكوژكردن و پاكتاوكردنی ئه‌رمه‌نیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
تائێستا ته‌نیا 20 وڵات كوشتاری ئهرمهنیهكانیان وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی و ژینۆساید به ره‌سمی ناسیوه، له‌وانه فه‌ره‌نسا و سوید و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا.
24 ی نیسانی 1915 كه وه‌ك ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ره‌شه‌كوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان ناسێنراوه، ساڵانه له ئه‌رمه‌نستان و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كانی تێیدا ده‌ژین یادی ئه‌و كاره‌ساته‌ی تێدا دهكریچتهوه.
كوشتاری ئه‌رمه‌نیه‌كان و ههڵتهكاندنیان له زێدی خۆیان و راگواستنیان بۆ سوریا و میزۆپۆتامیا و ئه‌رمه‌نستان، ژینۆسایدێكی كلتوریش بوو، به‌و واتایه‌ی له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نی بوون نه‌ك هه‌ر باری دیموگرافییایی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕدرا، به‌ڵكوو سه‌رجه‌م كڵێسه و كه‌نیسه و شوێنه مێژووییهكانیشیان روخێنران.
له‌ساڵی 1918 دا حكومه‌تی عوسمانی كه له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا شكستیهێنابوو، له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمان، چه‌ندین كه‌سی به تۆمه‌تی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان دادگایی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی وای نیشان بدات كه به‌شێك له توندڕه‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌و كاره‌دا ده‌ستیان هه‌بوو نه‌ك كۆی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری.
له‌و دادگایانه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگانه خرانه‌روو كه له لایه‌ن خودی توركه‌كانه‌وه خرابوونه‌ڕوو، ئه‌مه جیاله‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌و تۆمه‌تبارانه هه‌رگیز له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سزا نه‌دران.
دوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتاری ئه‌رمه‌نیه‌كان به ناوه‌كانی محه‌مه‌د ته‌لعه‌ت پاشا و جه‌مال پاشا كه دادگاكانی عوسمانی خۆیان قوتار كردبوو، نه‌یانتوانی خۆیان له رق و توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان رزگاربكه‌ن و له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكی ئه‌رمه‌نیه‌وه كوژران.
تائێستاش ئه‌رمه‌نیه‌كان ئه‌و دۆسیه‌یان دانه‌خستووه و به‌به‌رده‌وام كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن و لۆبی ئه‌وانیش به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ئه‌وروپی كار بۆ به ره‌سمی ناساندنی ده‌كات.
-
له دوای كوشتاری ئه‌رمه‌نیه‌كان ره‌نگه دووه‌م كوشتاری گه‌وره رهشكوژكردنی كورده‌كان بێت له دێرسیم كه نزیكه‌ی 22 ساڵ دواتر و هه‌ر له توركیا روویدا.
ڕه‌شه‌كوژیی ده‌رسیم، بریتییه له كوشتاری كورده عه‌له‌وییه‌كان له ناوچه‌ی ده‌رسیم كه ئێستا پێی ده‌وترێت پارێزگای تونجه‌لی له باكووری كوردستان، به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیاوه.
ئه‌م كوشتاره كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیادا ئه‌نجام درا به دوای شۆڕشی سه‌ید ڕه‌زا له حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٣٧ ھاته ئاراوه. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه كه مێژوویه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ١٩٣٧-١٩٣٩، بووه ھۆی كوژرانی 13 بۆ 75 ھه‌زار كه‌س له دانیشتوانی شاری دێرسیم و راگواستنی به هه‌زاران كه‌سی تر.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیادا كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 4 ی ئایاری 1937 هاتووه: پیچویسته ده‌رسیم گه‌مارۆ بدرێت، كورده‌كان له نێو كۆمه‌ڵگای توركیادا بتویچنرێنهوه و هێزه سهربازیهكانیش هه‌ڵمه‌تێكی راوه‌دونان له ده‌رسیم ده‌ستپێبكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه بدۆزنه‌وه كه له ئه‌شكه‌وته‌كاندا خۆیان حه‌شارداوه و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م رێگا و سه‌نگه‌ر و زه‌وی زاره‌كانی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌دا بگرن.
سه‌ركوتكردنی شۆڕشی سه‌ید ڕه‌زا و كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسیم
شۆڕشی سه‌ید ڕه‌زا ده‌رسیمی، كه حه‌وت ساڵ به‌دوای شۆڕشی كۆماری ئاگری ھاته ئاراوه. به ھاوئاھه‌نگی ڕێبه‌رانی كورد كه له كورپیك له‌گه‌ڵ سه‌ید ڕه‌زا چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجام دابوو شۆڕش ده‌ستی پێكرد. ده‌وڵه‌تی توركیا، ھێزێكی له دژی ئه‌وان له ناوچه‌كانی ئه‌رزنگان، ئه‌رزرۆم، مه‌لاتیه و دیاربه‌كر كۆكرده‌وه.
جه‌لال بایار سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی توركیا، عیسمه‌ت پاشای بۆ سه‌ركوتكردنی شۆڕشه‌كه دانا، سوپای تورك دژی شۆڕشگێران كه‌ڵكی له سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانی وه‌رده‌گرت. له‌و كاته‌دا ئاڵپ دۆگان بۆ سه‌ركوتی سه‌ید ڕه‌زا ھه‌ڵبژێردرا. ئاڵپ‌دۆگان دووجار شاری ده‌رسیم و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆردومان كرد، به شێوه‌یه‌ك كه ھاوڵاتیان بۆ چیاكان و ئه‌شكه‌وته‌كان په‌نایان ده‌برد.
له نموونه‌یه‌كدا به فه‌رمانی ئاڵپ‌دۆگان، یه‌كێك له ئه‌شكه‌وته‌كانی كوتوزیكداغ له دۆڵی ایسكۆرلا كه ٢٥٠٠ ژن و مناڵ و پیر له ھاوڵاتییه عه‌له‌وییه‌كانی شاری دێرسیم په‌نایان بۆ بردبوو، سه‌ربازه‌كان ڕێگاكانی چوونه ده‌ره‌وه‌یان به دینامیت ته‌قانده‌وه و كه‌ره‌سته‌كانی ئاگركهرهوهیان بۆ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه ھاویشت و له ئاكامدا سه‌رجه‌م ھاوڵاتیانی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه به زیندوویی سووتان و ژێرخاك كران.
له سێداره‌دانی سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی سه‌ید ڕه‌زا
له ڕۆژی ٥ی ئه‌یلوولی ١٩٣٧ ڕێبه‌رانی شۆڕش ده‌ستگیر كران و سه‌ید ڕه‌زا، له‌گه‌ڵ دوو كوڕ و چه‌ند كه‌س له ڕێبه‌رانی شۆڕش له‌سێداره دران.
داوای لێبوردنی ئه‌ردوغان به‌رامبه‌ر به كوشتاره‌كه
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ٢٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١١، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، به ناوی ده‌وڵه‌تی توركیاوه داوای لێبوردنی كرد به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی نێوان ساڵانی ١٩٣٧ تا ١٩٣٩ی شاری دێرسیم.
ئه‌ردۆغان "كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیم"ی وه‌كو "دڵته‌زێن ترین ڕووداوی مێژووی نزیكی توركیا" وه‌سفكرد.
سه‌رباری داوای لێبوردن كردن به ناوی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و رووداوه و دهستپیچكردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌وه و ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌ستیان له‌و رووداوه‌دا هه‌بووه و خستنه‌رووی به‌ڵگه‌نامه شاراوه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه.
-
هه‌ر له ساڵانی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا رووداوێك كه به‌گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژی مێژوو داده‌نرێت روویدا، ئه‌ویش هه‌وڵی به‌رنامه بۆداڕێژراوی هیتله‌ر و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بوو بۆ له‌ناوبردن و پاكتاوكردنی جوله‌كه‌كان.
هۆلۆكۆست یان كۆمه‌ڵكوژی جوله‌كه‌كان له میانی ساڵانی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت.
دوای هاتنه سه‌ركاری نازیه‌كان له ئا‌ڵمانیا به پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه كه سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئا‌ڵمانیا تێیدا به‌شداربوون، به‌هه‌موو جۆرێك كاركرا بۆ له‌ناوبردنی جوله‌كه‌كان.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داراییه‌كانیان، نه‌زۆك كردنیان، ده‌ركردنیان له ماڵه‌كانیان و راگواستیان، پلانی دورخستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌فریقا و دواجار كۆمه‌ڵكوژكردنیان.
له پرۆسه‌ی له‌ناو بردنی جوله‌كه‌كان كه له‌لای نازیه‌كان "به‌دوا رێگه‌چاره"ی له‌ناوبردنی دوژمنی سه‌ره‌كی "ئاریه‌كان" پێناسهكرابوو، دوای كۆكردنه‌وه‌ی جوله‌كه‌كان له چه‌ندین كامپی كاركردنی زۆره‌ملێ له ئا‌ڵمانیا و له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا ده‌ستیكرد به له‌ناوبردنیان.
ده‌وترێت له پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی جوله‌كه‌كان له سه‌ر ده‌ستی نازیه‌كانی ئاڵمانیان نزیكه‌ی 6 بۆ 9 ملیۆن كه‌س كۆمه‌ڵكوژكراون، ئه‌وه‌ش به دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی دانیشتوانی جولهكهل ئه‌روپا داده‌نرێت.
ئاشۆڤیتس، به‌لزاك، خیلمنۆ، یازنوڤاك، مایدان، مالی تروستێنس، سوبیور و تربلینكا ناوی به‌شێكن له‌و كامپانه جوله‌كه‌كانیان تێدا به‌ندكرابوون و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك باس لهوهدهكهن كه جوله‌كه‌كان به‌رێگه‌ی سوتاندن، یان خستنه ناو ژوری گاز، لێدانی ته‌زووی كاره‌با، ژه‌هرخوارد كرن و به برسێتی هێشتنه‌وه كۆتایی به ژیانیان هێنراوه.
له كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی تردا كه له وڵاتانی تری جیهان روویانداوه ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی خاك و سه‌رچاوه‌كانی داهات هۆكاری سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵكوژی بووه، به‌ڵام وه‌ك یه‌هودا بائهر مێژوونوسی دیاری ئیسرائیلی ده‌ڵێت له پرسی قڕكردنی جوله‌كه‌كان هانده‌ری سه‌ره‌كی ئاڵمانیه‌كان ئایدۆلۆژیایه‌ك بوو كه پێی وابوو، "پیلانگێڕیه‌ك له لایه‌ن جوله‌كه‌كانه‌وه له دژی ئاریه‌كان و بۆ كۆنتڕۆڵكردنی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت" و به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌نایان بۆ هه‌موو جۆره ئه‌فسانه و بیرۆكه‌یه‌كی نالۆژیكی برد بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به له‌ناوبردنی جوله‌كه‌كان بده‌ن.
كوشتاری جوله‌كه‌كان له 35 وڵات ئه‌نجامدرا و زۆرترین ژماره‌ی ئه‌وانیش له ئه‌روپا ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و كیشوه‌ره بوونه قوربانی ئه‌گه‌ر جه‌نگ كۆتایی پیچنههاتایه و ده‌سه‌ڵاتی هیتله‌ر له‌ناو نهچویایه، بێ گومان به نیازبوون پڕۆژه‌ی له‌ناوبردنی جوله‌كه‌كان له یان "دوایین رێگه چاره‌ی بۆ كێشه‌ی جوله‌كه" له توركیا، سوید، پورتوگال و ئیسپانیاش جێبه‌جێ بكه‌ن.
دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ له‌لایه‌كه‌وه هه‌وڵدرا بۆ ده‌ستگیركردن و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌كۆمه‌ڵكوژی جوله‌كه‌كاندا هه‌بووه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه جوله‌كه‌كان گواسترانه‌وه بۆ فه‌له‌ستین، كه له‌و كاته‌دا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بهریتانیهكاندابوو، ئیراده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێزیش له پشتیانه‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی پاش هه‌زاران ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری و كۆمه‌ڵكوژیه‌كی به‌و جۆره ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌وه‌ش له 14 ی ئایاربهدیهات.
هۆلۆكۆست كه له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی یۆنانیه‌وه به واتای "سوتاندنی به كۆمه‌ڵ" دێت له زمانی عێبریدا واتاكه‌ی قوربانی كردنی ئاژه‌ڵی نێره و بووه دۆسیه‌یه‌ك كه هه‌رگیز له لایه‌ن جوله‌كه‌كانه‌وه دانه‌خرا و به‌هه‌موو جۆرێك هه‌وڵیاندا بۆ به‌جیهانی كردنی و له ئێستادا كه‌م كه‌س هه‌یه زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رگه ساته‌وه نهبیچت كه به سه‌ر جوله‌كه‌كاندا هاتووه.
ئه‌وان به دروستكردنی لۆبی به‌هێز له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌لایه‌كه‌وه توانیان كاریگه‌ری له سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بڕیاری رۆژئاوا دابنێن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به ته‌رخانكردنی ملیۆنان دۆلار كاریان كردووه بۆ به زیندویی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه.
له‌ساڵی 2005 دا كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سه‌ند كرد كه له لایه‌ن ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، ئیسرائیل ئوسترالیا و روسیاوه ئاماده‌كرابوو كه تێیدا رۆژی 27 ی كانونی دووه‌می هه‌مووساڵێك وه‌ك رۆژی به‌رزراگرتنی یادی قوربانیانی هۆلۆكۆست ده‌ستنیشان كرد و هه‌موو جۆره نكۆڵی كردنێكیشی له‌و تاوانه به كاریچكی ناپه‌سه‌ند ناوبرد.
له‌ئێستادا له چه‌ندین وڵاتی وه‌ك ئا‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، نه‌مسا نكۆڵی كردن له كۆمه‌ڵكوژی جوله‌كه‌كان به‌تاوان داده‌نرێت و چه‌ندین كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه سزادراون.
_
له‌ساڵانی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا ته‌نیا ژینۆسایدێك كه روویدابێت، كوشتاری جوله‌كه‌كان نییه به‌ڵكوو هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا ملیۆنان قه‌ره‌چ و كۆمۆنیست و كه‌سانی سه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌كانی تر له لایه‌ن ئاڵمانیاوه له‌ناوبراون، ئه‌مه جیا له‌تاوانه‌كانی ستالین بۆ له‌ناوبردنی نه‌یاره‌كانه و ره‌وانه‌كردنیان بۆ ئوردوگا زۆرهملیهكانی سیبریا.
كۆتایی ئه‌و جه‌نگه‌ش وه‌ك ده‌زانرێت به تاوانێكی جه‌نگی كۆتایی هات ئه‌ویش بریتی‌بوو له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی له شاره‌كانی ناكازاكی و هیرۆشیمای ژاپۆن، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
له‌و ساڵانه‌ش به‌دواوه چه‌ندین تاوانی جه‌نگی و كۆمه‌ڵكوژی و كوشتار له جیهان روویانداوه، به‌ڵام ره‌نگه دیارترینهكانیان كۆمه‌ڵكوژكردنی كورد بێت له لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، سه‌ده‌ی كوشتار و ره‌شه كوژیدا.
كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفالی 182 هه‌زار كه‌س له گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری، كۆمه‌ڵكوژكردنی 8 هه‌زار بارزانی و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه كێشانی رۆحی 5 هه‌زار مرۆڤی كورد له ئان و ساتێك‌دا.
دوورنیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه له بن گوێی ئێران و له میانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ عێراق رووینه‌دایه، ئه‌ویش به‌ده‌ردی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كان ده‌چوو.
یان به‌پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر له دۆسیه‌ی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی بارزانیهكانیشدا ئێران لایه‌كی هاوكێشه‌كه بوایه، تا ئێستا زیاتر ئه‌و كه‌یسانه له ئاست جیهاندا ده‌ناسران.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و واتایه نایات كه هه‌ڵه‌بجه و پرسی كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره وه‌ك پێویست ناسراوه و چیتر نابێت كاری بۆبكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت زیاتر له ئاستی جیهاندا بناسێنرێت و شان به شانی ئه‌ویش دۆسیه‌كانی ئه‌نفال به‌جیهانی بكرێن.
دوایین لاپهرشهكانی رۆژمێری سه‌ده‌ی بیسته‌م جارێكی به كوشتارێك و كۆمه‌ڵكوژیه‌كی تر خوێناوی بوون، ئه‌ویش كوشتاری توتسیهكانی رواندا بو، له‌سه‌ر ده‌ستی هوتوكانی ئه‌و وڵاته.
-
له ساڵی 1994 ته‌نیا له 100 رۆژدا، نزیكه‌ی 800 هه‌زار كه‌س له رواندا له‌لایه‌ن تووندڕه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی "هوتوو" كوژران.
رواندا وڵاتێكی بچووكی ئه‌فریقایه، دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تێدایه به ناوی "هوتوو" و "توتسی".
"هوتوو"ه‌كان هه‌مووكات نه‌ته‌وه‌ی توتسییهكانیان ده‌خسته ژێر هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن، هه‌روه‌ها ركابه‌ره سیاسییه‌كانی خۆشیان لهنێودهبرد به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بزانن له چ نه‌ته‌وه‌یه‌كن.
ریشه‌ی ناكۆكیه‌كان
نزیكه‌ی 85% خه‌ڵكی رواندا له نه‌ته‌وه‌ی"هوتوو"ن، به‌ڵام له رابردوودا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن توتسییه‌كان هێزی وڵاتیان گرتبووه ده‌ست.
له ساڵی 1959 "هوتوو"ه‌كان حكومه‌تی توتسیان له‌ناوبرد و ده‌یان هه‌زار توتسی به‌ره‌و وڵاتی دراوسێ كۆچیانكرد، گرووپێك له توتسییهكانی كۆچكردوو گروپێكی شۆڕشگێڕییان پێكهێنا به‌ناوی " پێشڕه‌وی وڵاتپهرستانی رواندا"، ئه‌م گرووپه له ساڵی 1990 هێرشیكرده سه‌ر رواندا، تاوه‌كو ساڵی 1993 شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو واته تا ئه‌وكاته‌ی كه ئاشتینامهیهك واژۆ كرا.
له شه‌وی 6- 4- 1994 ته‌قه له فڕۆكه‌یه‌ك كرا، كه جونال هایباریما، سه‌رۆكی هه‌رێمی كاتی رواندا و سیپرین نیتاریامیرا، سه‌رۆكی هه‌رێمی بورووندی تێدا بوو، كه هه‌ردووكیان له نه‌ته‌وه‌ی "هوتوو" بوون، له ئه‌نجامدا فرۆكه‌كه كه‌وته خواره‌وه وسه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی مردن.
تووندڕه‌وه‌كانی "هوتوو" ئه‌م كاره‌یان خسته ئه‌ستۆی گرووپی پێشڕه‌وی وڵاتپهرستانی رواندا و ده‌ستیانكرد به كۆمه‌ڵكوژی توتسییه‌كان، پێشڕه‌وی وڵاتپهرستانی رواندا جه‌ختی ده‌كرده‌وه كه پیلانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن تووندڕه‌وه‌كانی "هوتوو" ئه‌نجامدراوه بۆئه‌وه‌ی ببێته بیانوویه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی كۆمه‌ڵكوژی.
كۆمه‌ڵكوژی چۆن ئه‌نجامدرا؟
كۆمه‌ڵكوژییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و به‌رنامه بۆداڕێژراو ئه‌نجامدرا، هوتوكان سه‌ری نه‌یاره‌كانیان لێده‌كرده‌وه، چه‌كداران و شه‌ڕكه‌ره‌كانی هوتو نه‌ك هه‌ر پیاوانی توتسی به‌ڵكوو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌وانیشیان ده‌كوشت. له‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا، جیران جیرانه‌كانی خۆی ده‌كوشت و هه‌ندێك له پیاوان خێزانه توتسیهكانی خۆیان ده‌كوشت، چونكه به ئه‌وان وترابوو ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره نه‌كه‌ن خۆیان ده‌كوژرێن.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ته‌وه‌ی كه‌سه‌كان له ناسنامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێده‌كرا، چه‌كدارانی هوتو شه‌قامه‌كانیان داده‌خست دوای كۆنتڕۆڵكردنی ناسنامه توتسیهكانیان ده‌كوشت، هه‌زاران ژنی توتسیشیان وه‌كو كۆیله گرتبوو بۆئه‌وه‌ی كاری سێكسییان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبده‌ن.
ئایا كه‌سێك هه‌وڵیدا كۆمه‌ڵكوژییه‌كه راگرێت؟
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی به‌لجیكا هه‌ندێك هێزیان له رواندا هه‌بوو، به‌ڵام مۆڵه‌تیان به هێزه ئاشتی پارێزه‌كان نه‌دا رێگری له كۆمه‌ڵكوژی بكه‌ن، دوای ساڵێك كه چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له سۆماڵ كوژرابوون، ئه‌مریكا نه‌یده‌ویست كه جارێكی دیكه تووشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه بێت له ئه‌فریقا، له‌وكاته‌دا فه‌ره‌نسا لایه‌نگری حكومه‌تی "هوتوو" بوو، هه‌ر بۆیه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه بۆ رێگری كردن له‌و كۆمه‌ڵكوژیه.
هۆكاری توندوتیژیه كۆنتڕۆڵنهكراوهكان له رواندا چی بوون؟
رواندا وڵاتێكه به زه‌بری چه‌ك كۆنتڕۆڵ كراوه و سوپا تێیدا باڵاده‌ست بووه، حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌و كاته‌دا له گروپێك گه‌نج پێكهاتبوو به ناوی "ئینتراهامووه"، كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی توندڕه‌وبوون و كۆمهڵكوژیهكهش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان ئه‌نجامدرا.
حزبی ده‌سه‌ڵاتدار چه‌ك و زانیاری له‌باره‌ی شوێنی توتسیهكان ده‌دایه گروپه هێرشبه‌ره‌كان.
تووندڕه‌وه‌كانی "هوتوو" رادیۆیه‌ك و رۆژنامه‌یه‌كیان دامه‌زراند بۆئه‌وه‌ی له‌وێوه په‌یامی له‌ناوبردنی "ئافات و سیسركه‌كان" بگه‌یه‌ننه خه‌ڵك و هانیان بده‌ن بۆ له‌ناوبردنی توتسیهكان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بوایه بكوژرێن له رادیۆ ناویان ده‌خوێنرایه‌وه، كه‌سایه‌تیه ئایینیه‌كان و گه‌وره‌ی پهرستگاكانیش ده‌ستیان له كوشتنی خه‌ڵكدا هه‌بوو، ئه‌و خه‌ڵكانه‌شی كه په‌نایان بۆ په‌رستگا ده‌برد هه‌موویان ده‌كوژران.
كۆمه‌ڵكوژییه‌كه چۆن كۆتاییهات؟
وڵاتپهرهستانی رواندا وه‌ك هێزی سه‌ربازی توتسیهكان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كی رێكوپێكی هه‌بوو، ئه‌مه جیاله‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئۆگه‌نداوه پاڵپشتی ده‌كران. هێزه‌كانی توتسی توانیان به‌ره‌به‌ره ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی رواندادا بگرن و له 4 ی ته‌موزی 1994 توانیان شاری گیگاڵی پایته‌خت كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
دوای كۆنتڕۆڵكردنی گیگالی 2 ملیۆن كه‌س له نه‌ته‌وه‌ی هوتو و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌دا هه‌بوو په‌نایان بۆ وڵاتی زه‌ئیر (كۆنگۆی دیموكراتی ئێستا) برد.
رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ، وڵاتپهرهستانی رواندا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات به‌هه‌زاران كه‌سی هوتویان كوشتوهتهوه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
حكومه‌تی رواندا له‌ئێستادا له‌لایه‌ن پێشڕه‌وی وڵاتپهرستانی رواندا به‌رێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌ناوی"پۆل كاگامێ"شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه ئابوری وڵاته‌كه‌ی بوژانوهتهوه و هه‌وڵیداوه رواندا بگۆرێت بۆ وڵاتێكی ته‌كنه‌لۆجیای گرینگ، به‌ڵام ده‌وترێ سه‌رۆكی رواندا رێگه به بوونی هیچ ركابه‌رێكی سیاسی نادات و چهندچهند كه‌سێك له ركابه‌ره‌كانی به‌شێوازێكی نادیار مردوون، نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سیش له دادگاكانی رواندا به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كۆمه‌ڵكوژی سزادراون.
له‌ئێستادا قسه‌كردن له‌باره‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی و هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ی ناكۆكی له نێوان پێكهاته‌كه‌یان رواندا قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه به رووكه‌ش ده‌زانن و باس لهوهدهكهن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌رێگه‌ی درێژه‌دان به دۆخێكی شڵه‌ژاو و به زیندویی راگرتنی ناكۆكیه‌كان مانه‌وه خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات.
-
بێگومان ته‌نیا سه‌ده‌ی كوشتار و رهشهكوژیهكان ته‌نیا سنوردارنهكراوه به سه‌ده‌ی بیسته‌م و له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌میشدا چه‌ندین كوشتار و كۆمه‌ڵكوژیمان بینیوه، كه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ئێمه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دابه‌شبوو له نێوان چواروڵات و كه له دوو ولاتیان رووبه‌رووی كۆمه‌ڵكوژی بووینه‌ته‌وه و له دوو وڵاته‌كه‌ی تریشیان رووبه‌رووی كوشتاری سپی و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه بووینه‌وه و به هۆی هه‌ڵكه‌وته وڵاته‌كه‌مان له ئاڵۆزترین ناوچه‌ی جیهان واته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر پارێزراو نین له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری روودانی كۆمه‌ڵكوژی تر، به‌ڵكوو ئه‌و مه‌ترسیه هه‌مووكات له بن گویچمان و پێویسته به چاوكراوه‌یی خۆمان بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی ئاماده بكه‌ین.
وه‌ك جیهانی ده‌ره‌وه‌ش ته‌نیا له ساڵانی رابردوودا له بورما و ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست مسوڵمانان رووبه‌رووی شه‌پۆلێكی هێرش و په‌لامار بوونه‌وه كه به كۆمه‌ڵكوژی و ژینۆسایدی ئه‌م سه‌رده‌مه داده‌نرێن، ئه‌مه جیا له قه‌سابخانه‌كانی حكومه‌تی سوریا كه له‌دژی هاوڵاتیانی خۆی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا خوڵقاندویه‌تی، یان ئه‌و كوشتارانه‌ی گروپه توندڕه‌وه جیهادیه‌كان زۆر جار له رۆژئاوای كوردستان له دژی كورد ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بۆ حه‌ڵاڵ كردنی ماڵ و خوێن و نامۆسهكهی فتوا له‌سه‌ر فتوا ده‌ریده‌كه‌ن.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Execution of two Kurdish prisoners in Iran
Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...
-
ناسر فکوهی وه‌رگێڕان:محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مرۆڤناسی فیمینیستی له ساڵه‌کانی 1970 و 1980 شان به شانی جوڵانه‌وه‌ی گشتی فیمینیستی له ناو بزوت...
-
/ دیدار: محه‌مه‌د ئه‌مینی/ چەتر پڕێس که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه دامه‌زرێنه‌ری هه‌ردوو سایتی (رۆژهه‌ڵات و رێنسانس) له دیمانه‌یه‌کی (چه‌تر)دا باس...
No comments:
Post a Comment